ئـــیمام قـــاسم كـــێ یه‌ ؟ ئه‌رشیف

2015-09-19
 بینراوه‌  : 47

 
له‌ گۆرستانی گوندی عه‌بابه‌یلێ وله‌ دامێنی باخه‌كاندا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یت به‌ مه‌رقه‌دی ئه‌بوعوبه‌یده‌ به‌ نزیكه‌ی صه‌دو په‌نجا هه‌نگاوێك،حه‌سارو دیوارێك ئه‌بینی كه‌ چه‌ند دره‌ختێكیان له‌ ته‌نیشتدا نێژراوه‌
 
،مه‌شهوره‌ به‌ گۆری ئیمام قاسم،جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌و گۆرانه‌ی له‌ ناو حه‌وشه‌كه‌یا دیارن هه‌موو كێلی مه‌ڕمه‌ڕیان هه‌یه‌و ناو و به‌رواریان له‌ سه‌ر نوسراوه‌ ،ئێمه‌ هیچ جۆره‌ زانیارییه‌كی دروست و باوه‌رپێكراومان نی یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م ناوه‌و گۆره‌كانی ده‌وروبه‌ری ،به‌ڵام له‌ چه‌ند به‌رێزمان بیستوه‌ كه‌ ئه‌م ئیمام قاسمه‌ كاتی خۆی ئیمام و مه‌لای بامۆك بووه‌ ،له‌ به‌رێز(كاك عمر كوری مامۆستا مه‌لا رشید كوری مه‌لامحمدی گه‌وره‌ی بامۆك)م بیست وتی ئێمه‌ له‌ حوجره‌ی بامۆك فه‌قێ بووین مه‌لایه‌كمان له‌گه‌ڵ بوو ئه‌و زۆر له‌ ئێمه‌ گه‌وره‌تر بوو،كاك عمر وتی ناوه‌كه‌یم له‌بیر نه‌ماوه‌ به‌ڵام ئه‌ومامۆستایه‌ وتی له‌ حاشی یه‌ی كتێبێكدا چاوم پێكه‌وتووه‌ كه‌ ئیمام قاسم شه‌ش صه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش ئیمامی مزگه‌وتی بامۆك بووه‌، هه‌روه‌ها من مامۆستا طاهرله‌ شێخ عه‌لادین شێخ محمدي عه‌بابه‌یلێشم  بیست وتی منیش ئه‌وه‌م بیستوه‌ كه‌ ئیمام قاسم ئیمامی بامۆك بووه‌ ، له‌جه‌نابی باوكم(حاجی احمد قادر وله‌ كاك حاجی غه‌ریبی شوكره‌ی ره‌مه‌زان)م بیستووه‌ چه‌ند جار وتویانه‌ زۆربه‌ی ئه‌و مردوانه‌ی ده‌ورو پشتی ئیمم قاسم بامۆكی بوون و هه‌مووشیان ئاغاوات بوون بردویانن له‌وێ ناشتونیان،به‌گوێره‌ی ئه‌وشتانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵكه‌ندنی زینانی توتن و چاڵی گه‌نم وبیری ئاوو كارێزوبناغه‌ی خانوودا ئه‌دۆزرانه‌وه‌ وه‌ك كوپه‌ ڵه‌ و ته‌نووروگۆزه‌و دێزه‌ و موورو ئێسقان و له‌ناو كوپه‌كانیشدا سوژن وتیردۆزراونه‌ته‌وه‌ ده‌ری ئه‌خه‌ن بامۆك شوێنی ژیان بووه‌ له‌ دێرین زه‌مانه‌وه‌، ده‌ماو ده‌میش ئه‌مان بیست كه‌ كاتی خۆی پیاوێكی بامۆكی  له‌كاتی چاڵ هه‌ڵكه‌ند ندا كه‌ڵه‌شێرێكی ئاڵتونی بچكۆڵه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵانی چل و په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئایا راسته‌ یا درۆ نازانین، وه‌ له‌ و پیاوه‌ یش هیچمان نه‌بیست تا له‌ ژیاندا بوو خوا عه‌فووی بكات‌‌،به‌هه‌رحاڵ زه‌مانی زوو بامۆكی یه‌كان له‌به‌ر پیرۆزی و گه‌وره‌یی گۆرستانی عه‌بابه‌یلێ مردووه‌كانیان بردوه‌ له‌وێ ناشتویانن وه‌تائێساتش ئه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دونیادا باوه‌ كه‌ مردووه‌كانیان ئه‌به‌ن له‌ نزیك مه‌زارو گۆری یه‌كێك له‌ ئه‌صحابه‌و پیاو چاكاندا ئه‌ینێژن، منیش ئه‌م زانیارییه‌ م بۆیه‌ بڵاو كرده‌وه‌ تا ئه‌گه‌ر به‌رێزێك زانیاری لابوو ئاگادارمان بكاته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی هه‌بوو وه‌ زانیارییه‌كه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ زانی هه‌میسان ئاگادارمان بكاته‌وه‌ تا راستی بكه‌ینه‌وه‌ ،زۆر مه‌منون ده‌بم و سوپاسی هه‌ر به‌رێزێك ده‌كه‌م له‌ كه‌مترین زانیاری ئاگادارم بكاته‌وه.
 
مامۆستامه‌لا طاهربامۆكی‌
 
پێش نوێژو وتار خوێنی مزگه‌وتی پێشه‌وا
 
عومه‌ری كوری خطاب له‌ هه‌ڵه‌بجه
 
شه‌ممه‌  5-12-1436 ---19-9-2015‌

كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 33256     میوان 17