صه‌ ناعه‌ی سلێمانی و چه‌ند وێنه‌ و یادگارییه‌ك


 بینراوه‌  : 10

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ 3-12-2017 له‌ كاتی به‌شداری كردنمدا له‌ خولێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ زانایانی ئاینی وتار بێژ و پێش نوێژ كرابوویه‌وه‌ له‌ (ئوتێل ڕامادا) له‌ته‌نیشت كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانیدایه‌، پشویه‌كی نیو كاتژمێریمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عبدالرحمن عبدالله‌ محمودی خاڵۆزام دا سه‌ردانێكی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانیمان كرد و ڕۆشتینه‌ خزمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی سلێمانی به‌ڕێز مامۆستا عوسمان و چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ڕێز وچه‌ند كارمه‌ندێكی به‌ڕێز پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ كردین و چه‌ند یادگارییه‌كم بۆ گێڕانه‌وه‌ و چه‌ند وێنه‌یه‌كم گرت و گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ هۆڵی خوله‌كه‌. 

پێش چل و دوو ساڵ له‌ 1975/1976 دا له‌ پۆلی یه‌كه‌می ئاماده‌یی پیشه‌سازی وه‌رگیرام له‌ به‌شی كاره‌با، ئه‌و زه‌مانه‌ صه‌ناعه‌ زۆر گرنگ وگه‌وره‌بوو مرۆڤی پیشه‌یی و هونه‌ری پێ ده‌گه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رێكی به‌ هه‌یبه‌ت و به‌ لاشه‌ گه‌وره‌ و ئیداری و دڵسۆزی هه‌بوو به‌ ناوی مامۆستا سه‌لمان عبدالقادر غه‌نی كه‌ خه‌ڵكی له‌یلان بوو وه‌له‌ ساڵی 1977/1978 ی خوێندندا كۆچی دوایی كرد و بردمانه‌وه‌ بۆ له‌یلان و به‌خاكمان سپارد. یاریده‌ ده‌رێكی هونه‌ری قسه‌خۆش و سۆعبه‌تچی هه‌بوو به‌ناوی عبدالله‌ شێخ ، سه‌رۆكی به‌شی كاره‌با مامۆستا ئه‌پریم صڵێوه‌ به‌رواری بوو كه‌ به‌ ئاین (دیان) مه‌سیحی بوو به‌ فیكر و ئایدۆلۆجیاش شوعی و ماركسی بوو، زۆرجار ده‌كه‌وتینه‌ موناقه‌شه‌ی زۆر گه‌رم به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌ده‌بوو به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ڕقم لێ هه‌ڵبگرێت و نمره‌ی ته‌واوم نه‌داتێ له‌ كتێبی ژیانم و یادگارییه‌كانمدا هه‌موویانم نوسیووه‌. به‌شه‌كانی كاره‌با و میكانیك و مه‌عادین و دارتاشی و سه‌یاراتی تیابوو، پاشتریش ئه‌لكترونیك كرایه‌وه‌، چه‌ندین مامۆستای به‌ڕێزو قسه‌ خۆشمان هه‌بوو، قوتابی زیره‌ك و هێمن و ژیر و قوتابی چه‌قاوه‌سو ته‌مه‌ڵ و شه‌ڕه‌نگێز، كچان كوڕان نوێژگه‌ر نوێژ نه‌گه‌ر، هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند، شاری لادێیی، چه‌پ ڕاست، ساڵانه‌ سه‌یرانی زانستی و خۆشییان پێ ده‌كردین، ئه‌و زه‌مانه‌ قوتابی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی به‌شی ناوخۆیی و موچه‌یه‌كی كه‌می مانگانه‌و خواردنی سێ ژه‌مه‌ی هه‌بوو، به‌ كورتی و به‌ پوختی ئه‌و ڕۆژانه‌ له‌بیر ناكرێن و له‌ بیر ناچنه‌وه‌ سێ ساڵ یادگاری و سێ ساڵ ڕه‌فیق و هاوه‌ڵ گرتن و هاتوچۆ و سه‌عی كردن و ترسان له‌ تاقی كردنه‌وه‌ یادیان به‌خێر قوتابیه‌ خۆشه‌ویستكانی هاوپۆل و هاو قوتابخانه‌م سلاویان لێ بێت سلاو له‌ گشت مامۆستا و كارمه‌ند و شۆفێر ه‌كان ، خوا له‌ مردوه‌كان خۆش ببێت و نه‌خۆشه‌كانیش شیفا بدات. ئه‌و ئیسپانه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی صه‌ناعه‌وه‌ برای به‌ریز سه‌ربه‌ست عبدالقادر و چه‌ند هاوه‌ڵێكی دروستیان كرد ئه‌و رۆژه‌ منیش یه‌كێك بووم له‌ و قوتابیانه‌ی ئاماده‌ی خستنه‌سه‌ری بووم.
ته‌نها تێبینی یه‌ك بۆ براو خوشكانی قهوتابی و مامۆستای ئه‌و ڕۆژگاره‌م : له‌وانه‌یه‌ بپرسن مامۆستا طاهر ی صه‌ناعه‌ چۆن بوو به‌ مامۆستا مه‌لا طاهربامؤكي ئیمام و خطیب ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌ڵێم: من پاش صناعه‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌غدام ته‌واوكرد و بووم به‌ مامۆستای ئاماده‌یی پیشه‌ سازی هه‌له‌بجه‌ و پاش فیراركردن له‌ سه‌ربازی و له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی 1987 ی هه‌له‌بجه‌دا رۆشتین بۆ ئۆردوگای سه‌ریاس له‌ پاوه‌ له‌و ئاواره‌ییه‌دا ده‌ستم كرد به‌ خویندنی حوجره‌ و ته‌واو كردنی علومی شه‌رعی له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا باشه‌كانی كوردی عیراق و ئیران و له‌ سالی 1991 دا مۆله‌تی مه‌لایه‌تیم وه‌رگرت و پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 و گه‌ڕانه‌وه‌شمان بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆلیژی كوردستانم ته‌واو كرد بۆ پیگه‌یاندنی ئیمام و خه‌طیب و شانم دایه‌ ژیر ئه‌م باره‌ قورسه‌ سوپاس بۆ خوا به‌ شاهیدی زۆریك له‌ شاره‌ زایان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووم .
مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
4-12-2017 هه‌له‌بجه‌

 

بۆ بینین وێنه‌كان لێره‌ كلیك بكه‌ 

 


كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 9383     میوان 38