گێلیش به‌و ئه‌ندازه‌ - ئه‌رشیف


 بینراوه‌  : 54

له‌سه‌رو به‌ندی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا وپاش ڕیفراندۆمه‌كه‌ گه‌لی كورد و هه‌ندێك له‌ سه‌رۆك حیزبه‌كانی هه‌رێم بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌مه‌ریكا و غه‌رب و شه‌رق دۆستی كورد نین و دۆستی نه‌وت و مه‌صڵه‌حه‌تی خۆیانن" مرۆڤی كیمیاویی وه‌شێن و جینۆسایدكه‌ر له‌لایان ده‌بیته‌ په‌پوله‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئاواز و جوزه‌له‌ی ئه‌وان كه‌وته‌ هه‌له‌كه‌ سه‌ما و ماكه‌ر لۆقه‌، له‌ هه‌مانكاتدا گه‌لی ماڵ وێران كراو و داگیر كراو و هه‌ناسه‌ ساردیش ده‌بێته‌ دێوه‌ زمه‌ و تیرۆریست لایان ئه‌گه‌ر غیره‌تی وتنی وشه‌ی (نا) ی هه‌بوو ، له‌ ئه‌مانه‌ی لای خۆمان گێل تر و له‌ گوێی گادا خه‌وتووتر عه‌ره‌به‌كانن كه‌ خوا هه‌رچی خێر و به‌ره‌كه‌تی دونیا هه‌یه‌ هه‌مووی پێ به‌خشیون به‌ڵام سه‌لیقه‌ و عه‌قڵی لێ سه‌ندونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌مێك ڕوو ده‌كه‌نه‌ مۆسكۆ و ده‌مێكیش ڕوو ده‌كه‌نه‌ واشینتۆن ، ته‌نها شارێك نه‌توانن ڕووی تێ بكه‌ن مه‌ككه‌یه‌ وه‌ك فیله‌كانی ئه‌بره‌هه‌ ، كوره‌ هه‌ی خه‌واڵو ه‌ گێله‌كان خوای په‌روه‌ردگار زوو بریاری كۆتایی داوه‌ كه: ‌ ((ولن ترضی عنك الیهود ولا النصاری حتی تتبع ملتهم .......‌ )) ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ بۆشێك بڕوات و به‌تاڵێك بێت پشتی ئێوه‌ بگرێت ، قودس و فه‌له‌ستینتان بۆ بسێنێته‌وه‌ له‌ جوله‌كه‌ !!!؟ نه‌یخۆی تاڵه‌. هه‌تا گه‌لانی جیهان خه‌به‌ریان نه‌بێته‌وه‌ و دۆست و دوژمن له‌ یه‌كتر جیانه‌كه‌نه‌وه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ و ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌ به‌ پارین ،نه‌ به‌ تره‌مپ و نه‌به‌ عه‌ره‌ب و نه‌به‌ كه‌س قودس هه‌وێیه‌ی خۆی له‌ ده‌ست نادات ، ئه‌وه‌ نه‌بوونی پیاوه‌ له‌ ساحه‌كه‌دا ئه‌وه‌ نه‌بوونی نورالدین و صلاح الدینه‌كانه له‌ ناو گه‌لاندا ، كورد و فه‌له‌ستینی یه‌كان با سه‌رله‌وه‌ بنێنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستێكی غه‌یب له‌ ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیاوه‌ بێت وڕزگاریان بكات . بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌د ده‌كه‌مه‌وه‌و به‌ تاوانێكی گه‌وره‌ی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر كابرایه‌كی وا زل غه‌ڵه‌تێكی وا ناقۆڵا نه‌كات پێ ناچێت گه‌لانی ناوچه‌كه‌ له‌م ده‌رزی به‌نج و خه‌وی غه‌فڵه‌ته‌ خه‌به‌ریان بێته‌وه‌ (وعسی ان تكرهوا شیئا وهو خیر لكم والله‌ یعلم وانتم لاتعلمون)‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی موسڵمانان جارێكی تر ببنه‌وه‌ به‌ پارێزه‌ری قیبله‌ی یه‌كه‌م و شوێنی شه‌و ڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر و سێ یه‌م حه‌ره‌می پیرۆزی موسڵمانان . اللهم انا نجعلك فی نحورهم ونعوذ بك من شرورهم ، اللهم فرق جمعهم وشتت شملهم واجعل دائره‌ السوء علیهم وارنا فیهم عجائب قدرتك یا رب العالمین فانهم لایعجزونك امین.

مامۆستا طاهر بامۆكی 
7-12-2017 هه‌ڵه‌بجه‌


كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 134596     میوان 45