كوشتن یا خۆكوشتن - ئه‌رشیف

2015-09-12
 بینراوه‌  : 576

وشه‌یه‌كی ناخۆشه‌،ترسناكه،تێكدانه‌،هه‌تتا لێی وردببیته‌وه‌ مۆسیقای وشه‌كه‌ زۆرناسازه،سه‌رنج بده‌ له‌ كوشتنێك چه‌ند نه‌هامه‌تی دروست ئه‌بێت:- كه‌سێك كه‌سێك ئه‌كوژێت،له‌وانه‌یه‌
 
مناڵێك بێ باوك بكات یابێ دایكی بكات یا بێ برای بكات یا بێ خوشكی بكات ‌‌،یا بێ هاوه‌ڵی بكات....... یاله‌وانه‌یه‌ باوكێك یادایكێك جه‌رگ سوتاو بكات ،زه‌رده‌خه‌نه‌ و خۆشی له‌ ماڵێك بتارێنێ،له‌وانه‌یه‌ وه‌سیله‌ی رزق و رۆزی په‌یداكردنی خێزانێك له‌ناو ببات ،یه‌كه‌م كوشتن كورێكی باوكه‌ ئاده‌م ئه‌نجامی دا كه‌ ئه‌ڵێن ناوی قابیل بووه‌ و هابیلی برای خۆی كوشت و یه‌ك تۆز دوای مردنی په‌شیمان بوو،به‌ڵام له‌دوای چی تازه‌ كار له‌ كار ترازا،كاتێك كه‌سێك ئه‌یه‌وێت مرۆڤێك بكوژێت ئه‌بێت بزانێ شاكارو دروستكراوێكی خوا ده‌كوژێت و ده‌روخێنێت،ئێمه‌ مناڵ بووین به‌ ورده‌ به‌رد ماقڵه‌مان دروست ئه‌كرد ،ئه‌گه‌ر كه‌سێكی له‌ خۆمان گه‌وره‌تر به‌لاماندا برۆشتایه‌و لوته‌ پێ یه‌كی بدایه‌ له‌ ماڵه‌كه‌مان كه‌دووفلسی تێ نه‌چووبوو ده‌سته‌ڵاتمان ببوایه‌ به‌ دان گۆشتمان لێ ئه‌كرده‌وه‌و ئه‌رۆشتین ماڵه‌كه‌مان ئه‌روخاند به‌سه‌ریا،مریشكه‌ به‌ كڕ كه‌ جوجه‌ڵه‌ی به‌ به‌ره‌وه‌یه‌ كرته‌ كرتیان بۆ ئه‌كات ودانیان بۆ په‌یدا ئه‌كات،هه‌ركه‌س بروات به‌لای جوجكه‌ كانیدا خۆی گیڤ ئه‌كاته‌وه‌ و به‌ باڵه‌ كیڕه‌ وقیژه‌ قیژ ئه‌یفرێنێ جا ئالێره‌وه‌ سه‌رنج بده و‌ باش وردبه‌ره‌وه له‌م هه‌موو كوشتن و برین وقڕكردن وته‌قاندنه‌وه‌و تۆقاندنه‌،ئه‌و هه‌موو جه‌ریمه‌ وتاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌دنیادا رووئه‌دات ،له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ خراپترودزێو تر خۆكوشتنه‌ ،جا مرۆڤ به‌ هه‌ر شتێك و به‌ هه‌ر جۆرێك خۆی بوكژێت تاوان و جه‌ریمه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی كوشتبێت وهه‌تا رۆژی قیامه‌ت و زیندوبونه‌وه‌ به‌وشته‌ خۆی پێ كوشتوه‌ سزا ئه‌درێت ودووباره‌و چه‌ند باره‌ ئه‌بێته‌وه‌ ،كوشتن یان خۆكوشتن به‌زاندنی سنووری خوایه‌ ،پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌،بۆیه‌ تكا ده‌كه‌م وداواكارم له‌ هه‌موو مرۆڤێكی به‌رێزو ژیر له‌م دنیایه‌دا ،له‌هه‌موو مرۆڤێكی موسڵمان له‌م جیهانه‌دا كه‌ خۆ بپارێزن له‌ كوشتن و هاوكاری كردنی بكوژان با به‌ نیو كه‌لیمه‌ش بێت، وه‌خۆ بپارێزن له‌ دیارده‌ی خۆ كوشتن هه‌رچه‌نده‌ بارو دۆخی گوزه‌ران و ژیانیان قورس بێت یا ئاڵۆز بێت وزۆریان بۆ بێت وبێ به‌شیان بكه‌ن له‌ مافه‌ كانیان ،خۆ بگرن و دان به‌ خۆدا بگرن و بزانن كه‌ ئه‌م رووداوانه‌ تاقی كردنه‌وه‌و سووركردنه‌وه‌وگێژو ته‌ته‌ڵه‌یه‌ و خوا غافڵ نی یه‌ له‌ وه‌ی سته‌مكاران ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ، وه‌ ئه‌بێت بزانین كه‌(فان مع العسر یسرا ان مع العسر یسرا). ‌

كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 185473     میوان 104