قورئان ئاوێنه‌ی ژیانه‌ - ئه‌رشیف

2015-08-29
 بینراوه‌  : 1053

قورئان ئاوی حه‌یات، قورئان ڕووناكی بوونه‌وه‌ر،قورئان كتێبی نه‌مر،قورئان قه‌دیمی تازه‌،قورئان سه‌رچاوه‌ی گشت زانسته‌كان ،قورئان مێژووی تۆماركراوی مرۆڤایه‌تی،قورئان مامۆستای زیندوو،
قورئان بیرخه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وام،..............
 
به‌رێزان ئه‌م به‌یانی یه‌ ویردی رۆژانه‌ی قورئانمان ئه‌خوێند له‌ مزگه‌وت ،گوێم گرتبوو له‌ برایه‌كی به‌رێز ئه‌م ئایه‌تانه‌ی ئه‌خوێنده‌وه‌ له‌ سوره‌تی(سبأ)(وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا الْقُرْآَنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ الْقَوْلَ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (31) قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا أَنَحْنُ صَدَدْنَاكُمْ عَنِ الْهُدَى بَعْدَ إِذْ جَاءَكُمْ بَلْ كُنْتُمْ مُجْرِمِينَ (32) وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ(33) واته‌ بێ باوه‌ڕان وتیان ئێمه‌ باوه‌ڕ ناهێنین به‌م قورئانه‌  وه‌ باوه‌ریش ناهێنین به‌و كتێبانه‌ی تریش كه‌ له‌ پێش قورئانه‌وه‌ هاتوون وه‌ك ته‌ورات و ئینجیل،جا باباوه‌ر نه‌هێنن ،یه‌كسه‌ر قورئان مه‌شهه‌ده‌كه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ رۆژی حه‌شر و حیساب له‌ قیامه‌تدا،لێره‌ فوو ده‌كه‌ن به‌ برناخی یه‌كترداو ئه‌یكه‌ن به‌ هه‌را،دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌رو موسڵمانان ده‌كه‌ن وئه‌یانه‌وێ به‌ بێژنگی شڕیان به‌ری رۆژی ڕووناكی قورئان و وه‌حی بگرن،به‌ڵام سه‌رنج بده‌و وردبه‌ره‌وه‌ له‌م كێشمه‌ كێش وده‌مبازییه‌ یان له‌رۆژی ته‌نگانه‌وپێگیراندا،رۆژێك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت،خوا به‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وانه‌ ده‌بینیت كاتێك له‌به‌رده‌م باره‌گای په‌رزوه‌ردگار و مه‌حكه‌مه‌ی عه‌دلی خواییدا ئه‌و موشریكانه‌،ئه‌و سته‌مكارانه‌ ئه‌وه‌ستێنرێن ولێیان ده‌پرسێته‌وه‌وسه‌ركۆنه‌یان ده‌كات ئه‌رێ قورئان هه‌قه‌ و راسته‌ یانا ؟ ئه‌رێ موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ یانا؟..........
 
ئاله‌و كاته‌دا به‌ر ئه‌بنه‌ یه‌كترو ئه‌میان به‌ویان ئه‌ڵێ تاوانی تۆ بوو ،ئه‌ویش به‌م ده‌ڵێ تاوانی تۆ بوو،هه‌ركه‌سه‌و هه‌رده‌سته‌یه‌ك خه‌تاكه‌ له‌ كۆڵی خۆی ده‌كاته‌وه‌و پاكانه‌ بۆ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌كات،له‌وێش وا ئه‌زانن ده‌مبازییه‌كه‌ی دنیایان بۆ ئه‌رواته‌ سه‌ر،له‌پێشه‌وه‌ داماوه‌ ماڵوێرانه‌ چه‌پڵه‌ كوته‌كان ،ئه‌وانه‌ی وه‌ك مه‌یمونی لۆتی به‌بیانوو وه‌ به بێ‌ بیانوو هه‌ڵ ئه‌په‌رن وسوڕی ئه‌ده‌ن كه‌ قورئان به‌(مستضعف)ناوی بردوون واته‌ لاوازه‌كان،چه‌وساوه‌كان،زه‌حمه‌ت كێشه‌كان به‌ مل هووڕه‌كان و گه‌وره‌و خۆ به‌ زلزانه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌بوونایه‌ ئێمه‌ باوه‌رمان ئه‌هێنا و ئاوه‌هامان به‌سه‌ر نه‌ ئه‌هات،له‌وه‌ڵامدا ئاغاو سه‌رۆك و بخۆر به‌گه‌كان به‌ داماوه‌ دووجار دۆراوه‌كان  ئه‌ڵێن : ئه‌رێ ئایا ئێمه‌ رێگه‌مان گرت له‌ ئێوه‌ كه‌ شوێن هیدایه‌تی خوایی بكه‌ون و باوه‌ری پێ بهێنن پاش ئه‌وه‌ی قورئانتان بۆ هات ؟نه‌خێر ئێوه‌ تاوانبارن خۆتان حه‌زتان له‌ گۆڵمه‌زه‌كه‌ ده‌كرد،جارێكی تر رووته‌هه‌ناسه‌ سارده‌كان دێنه‌وه‌ قسه‌وئه‌یانه‌وێ باری لاریان راست بكه‌نه‌وه‌و خۆیان ده‌ربازو قوتاربكه‌ن له‌م دیمه‌ن و ته‌نگانه‌یه‌ وده‌ڵێن وه‌الله‌ ئێوه‌ به‌ شه‌وو رۆژ فێڵ تان ده‌كرد و چه‌واشه‌كاری وپروپاگانده‌ودرۆو ده‌له‌سه‌تان دروست ده‌كرد و ئه‌تاندایه‌ پاڵ پێغه‌مبه‌رو قورئان وهه‌ره‌شه‌و تاپاڵتان ده‌كرد له‌ باوه‌رداران و هه‌ركه‌سێكیش شوێنیان بكه‌وێت،به‌رده‌وام فه‌رمانتان پێ ده‌كردین كافرببین به‌ خوای ره‌حمان وره‌حیم و هاوه‌ڵی بۆ دابنێین، ئێمه‌ی نه‌گبه‌ت وبه‌دبه‌ختیش له‌ گوێی ئێوه‌مان كرد ودنیاو قیامه‌تی خۆمان كرد به‌ قوربانی ئێوه‌و كورسی یه‌كانتان وبووین به‌ كۆڵ بۆ كوره‌ خوێرییه‌كانتان، بووین به‌ شوان بۆ مه‌رو ماڵاته‌ حه‌رامه‌كه‌تان ،بووین به‌ پاسه‌وان بۆكۆره‌ پڕ له‌ جینایه‌ت وبه‌دره‌وشتی یه‌كانتان،ئێوه‌ عه‌ره‌قتان ئه‌خوارده‌وه‌و زیناتان ده‌كردو به‌ئێمه‌ی چوارپه‌ل قایم داركاری و فه‌لاقه‌ی باوه‌ردارانتان ده‌كرد،ئیترله‌م كاته‌دا هه‌ردوولا بۆیان ده‌رئه‌كه‌وێت تاوانبارن وخه‌سارۆمه‌ندن ،به‌ڵام په‌شیمانیه‌كه‌ ده‌شارنه‌وه‌ كه‌ ئاگری دۆزه‌خیان بینی ،خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ: وه‌ئێمه‌ كۆت و زنجیرمان كرده‌ گه‌ردن و ملی بێ باوه‌ران  وسزای سه‌ختمان بۆ ئاماده‌كردوون ،ئایا جگه‌ له‌ به‌ری كرده‌وه‌ی خراپی خۆیان سزایه‌كی ترمان داون؟ بێگومان خوا سته‌م له‌ هیچ كه‌سێك ناكات با فیرعه‌ونیش بێت.
 
جابه‌رێزان سه‌رنج بده‌ن و بیربكه‌نه‌وه‌، ئه‌مرۆ و بازارو سیاسه‌ت وكه‌سانی بێ دین ومولحید به‌ناوی كوردایه‌تی وئازادی و ئیشتراكی ومافی مرۆڤ وئازادی ژن و ئافره‌تانه‌وه‌ ،به‌ناوی چینی چه‌وساوه‌و كرێكارو جوتیاره‌وه‌ به‌ناوی رۆشنبیری و لیبراڵه‌وه‌ به‌ناوی دژایه‌تی كۆنه‌ په‌رستی ودواكه‌وتن وهه‌زاران قسه‌ی تری قورس و قۆڕو قه‌به‌وه‌ كوری ئه‌م خه‌ڵكه‌ بێ دین ئه‌كه‌ن و فێری دژایه‌تی خواو قورئان و پێغه‌مبه‌روزیندوبوونه‌وه‌و حه‌یاو حورمه‌ت وشه‌ره‌ف و حه‌ڵاڵیان ده‌كه‌ن ،به‌رۆژی نیوه‌رۆ جنێو ئه‌ده‌ن به‌ خواو به‌ پێغه‌مبه‌ر فزه‌ش له‌ هه‌ركه‌سه‌وه‌بێت تۆمه‌تێكی درۆینه‌و خراپ و خۆفرۆشی ئه‌ده‌نه‌ پاڵیان ،هه‌زاران كوری ئه‌م گه‌له‌ دنیایان به‌جێ هێشت له‌ژێرته‌عزیب و فه‌لاقه‌ی سته‌مكاراندا مردن وبه‌په‌تی قه‌ناره‌و سێداره‌ی داگیر كه‌ران خنكێنران و دایك وباوكیان جه‌رگ سووتاو بوون مناڵه‌كانیان هه‌تیو كه‌وتن وبراوخوشكه‌كانیشیان پشتیان شكا له‌هه‌مان كاتدا نه‌ئه‌بوو فاتحاشیان بۆ بخوێنین وله‌ ته‌ڵقیندا بڵێین ئه‌ی فڵانی كوری فڵان بڵێ الله‌ ربی والاسلام دینی و ومحمد نبیی .... خێرا كوڵه‌ كادیرێكمان لێ تاین ئه‌بوو قسه‌كه‌ی پێ ئه‌برین و ئه‌یوت هه‌ڤاڵی ئێمه‌ و هاورێی ئێمه‌ شه‌هیدی رێگای كۆمۆنیستی و شوعی یه‌ت و ئیشتراكی یه‌ت و دیموكراتی یه‌ته‌ دژی بیری كۆن و ئه‌وانه‌بووه‌ كه‌ له‌ مه‌كه‌ و مه‌دینه‌وه‌ هاتوون باو باپیرانی ئێمه‌یان كوشتووه‌و ئه‌نفالیان كردوین‌، جارێك كادیرێكی پێش كه‌وتووی یه‌كێ له‌م حیزبانه‌ی كوردستان مردبوو منیان بانگ كرد بۆ ته‌ڵقین كردنی ،وتم باوه‌ری بووه‌ به‌ خواو پێغه‌مبه‌رو قیامه‌ت ؟ مه‌لایه‌كی به‌رێزو ریش سپی وتی مامۆستا من سه‌ردانم كردوه‌ پێش ماوه‌یه‌ك گله‌ییم لێكردوه‌ ،پێم وت تۆ خه‌ریكی چیت به‌یانی ئه‌رۆیته‌وه‌ بۆلای خوا ئه‌ڵێی چی ؟ مامۆستاكه‌ به‌منی وت : مامۆستا مه‌لا طاهر ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌وپیاوه‌یه‌ كه‌ ئێستا مردوه‌: وتی مامۆستا تۆ من به‌چی ئه‌زانی وه‌الله‌ باوه‌رم هه‌یه‌ به‌ خوا به‌ قورئان  به‌ پێغه‌مبه‌ر به‌ قیامه‌ت،جامنیش كه‌ ته‌ڵقینم كرد ئه‌مه‌م وت به‌رێز فڵانه‌كه‌س ئێستا دوو مه‌لائیكه‌ی خوا دێن پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن :جامن ئه‌مه‌م بیستوه‌ كه‌ تۆ وات وتووه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌یان بده‌ره‌وه.‌ به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م وت و فاتیحایه‌كم دادا،له‌پاش من كوڵه‌ بۆر بازگێك هات و وتی به‌رێزان كاك فڵان....هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ مرد یه‌ك زه‌ره‌ لای نه‌داوه‌و باوه‌ری به‌ فیكری كۆنه‌ په‌رستی نه‌بووه‌و هات به‌شان وباڵیا منیش وتم خوایه‌ خۆت چی به‌باش ئه‌زانی وابكه‌ ،جا به‌رێزان ئێمه‌ی مه‌لای داماوی ئه‌م كوردستانه‌ ئه‌گه‌رێین سه‌ره‌ واوێك بدۆزینه‌وه‌ بۆ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان تا دڵی كه‌سو كاریان خۆش بكه‌ین كه‌ كوره‌كه‌تان به‌بێ دین نه‌مردووه‌ و خه‌بات و شۆرش گێر بووه‌ انشاالله‌ خوا ره‌حمیان پێ ئه‌كات ،كه‌چی له‌قه‌راخی قه‌بره‌كه‌شدا مولحید وسه‌رلێ شێواوه‌كان وازیان لێ ناهێنن هه‌روه‌ك قوره‌یشی یه‌ بتپه‌رسته‌كان ده‌وری ئه‌بوو طالبياندا نه‌یانهێشت شایه‌تومانێك بهێنێ و دڵی محمدی برازای و پێغه‌مبه‌ر خۆش بكات ئه‌مانه‌ش ئه‌بنه‌ تۆوی شه‌رو كتكه‌ نه‌وتینه‌ی بێ دینی ،ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌م رۆژگارو ئاغاو خزمه‌تكاری وشێخ و ده‌روێشی یه‌ی حیزبه‌كانی كوردستانم بیر ئه‌خاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر فریای خۆیان نه‌كه‌ون دڵنیام له‌و دنیا ئه‌م گله‌یی و گازنده‌یه‌ یه‌خه‌ی زۆربه‌ی زۆریان ده‌گرێت و ئه‌وكاته‌ توخوا توخواهیچ دادێك نادات ، موسته‌كبیر ده‌بینی و موسته‌ضعه‌فيش ده‌بيني،مه‌كری شه‌و رۆژیش ئه‌بینی وئه‌مریش به‌ بێ بێدین بوون و هاوه‌ڵی ئیشتراكی و لیبراڵی و دیموگراتی بۆ خوا دانانیش ده‌بینی جا له‌مه‌ زیاتر چی ؟ مه‌لایه‌ك وتاری دابوو وتبووی ئه‌وه‌ی وابكات و وابڵێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بێت و ئه‌وه‌ بخوات و ئه‌وه‌ نه‌كات و....له‌پردی صیراط به‌رئه‌بێته‌وه‌و خوا له‌بنی دۆزه‌خی ده‌هاوێ ،كابرایه‌كیش گوێی لێ ئه‌بێت ،ئه‌ڵێ مامۆستا به‌خودای ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یرێیت ئه‌گه‌ر راست بێت مامێ خۆ له‌بنێ پردێ ده‌بینیت، ئێمه‌ش خه‌می ژێر پرده‌كه‌مانه‌ اللهم هل بلغت اللهم فاشهد .
 
مامۆستامه‌لا طاهربامۆكی
 
29/8/2015--14/ذوالقعدة/1436هه‌ڵه‌بجه‌

كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 33255     میوان 16