(بیاره‌) بۆ شه‌ریفه ؟‌ - ئه‌رشیف

2015-08-10
 بینراوه‌  : 1581

گوندێكی جوان و ره‌نگین له‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌ شاخێكدا،چه‌مێكی گه‌وره‌ به‌ناویدا دێته‌خواره‌وه‌ له‌ هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات وبه‌رژانه‌ ناو رووباری سیروان كۆتایی دێت،
 
باخی گوێزو هه‌نارو هه‌ڵوژه‌وهه‌نجیرو ترێ وهه‌رمێ وقۆخ وقه‌یسی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی داپۆشیوه‌،له‌به‌هاروهاوین وسه‌ره‌تای پایزدائه‌ڵێی بوكه‌و تارای سه‌وزی پۆشیوه،له‌كۆتایی پایزوله‌ زستان وله‌ سه‌ره‌تای به‌هاریشدا ئه‌م بوكه‌ تارای سپی ئه‌پۆشێ،وڵاتێكی هاوین فێنك وزستانی زۆر ساردوكوێستانێكی به‌له‌زه‌ت وخۆش،خه‌ڵكێكی كاسب و ده‌ست ره‌نگین كه‌خه‌ڵكی هه‌ورامان وهه‌ورامانیه‌كان، كه‌ زۆران له‌گه‌ڵ ژیان ده‌گرن و له‌ قورگی شێردا نان ده‌ر ئه‌هێنن،ئه‌م گونده‌ جوانه‌ ناوی بیاره‌یه‌‌،له‌ناو زانایانی ئاینی و ئه‌هلی عیرفان ومورید و مه‌نسوبه‌كانی ته‌وێڵه‌وبیاره‌و باخه‌كۆن و سه‌رجه‌م هه‌ورامانی یه‌كاندا به‌ ده‌سته‌واژه‌ی بیاره‌ی شه‌ریفه‌،  ناوی ده‌به‌ن ،بیرت كردوه‌ته‌وه‌و پرسیوته‌ بۆچی بیاره‌ی شه‌ریفه‌؟
 
بوونی چه‌ند تاڵه‌ موویه‌كی موباره‌كی سه‌روریشی نووری چاوه‌كانم محمدی ره‌سول الله‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم له‌ناو  صنوقێكی پاك وقاصه‌یه‌كی گه‌وره‌دا له‌ خانه‌قاو مه‌دره‌سه‌ی بیاره‌ ئه‌م صیفه‌ته‌ جوانه‌ی بریوه‌ به‌م ئاوایی و گونده‌ جوانه‌ كه‌ ئێستا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی بیاره‌یه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ یه،‌كه‌واته‌ ئه‌م ناوه‌ جوانه‌ و ئه‌م نازناوه‌ شیرینه ی‌ به‌هۆی‌ بوونی مه‌حاسینی شه‌ریفه‌وه‌ له‌ بیاره‌دا پێ به‌خشراوه‌،سه‌ره‌رای ئه‌م خه‌ڵاته‌ پیرۆزه‌ش بوونی مه‌دره‌سه‌یه‌كی گه‌وره‌و له‌ ئاستێكی به‌رزدا و ده‌یان موده‌ریس و مامۆستاو فه‌قێی شوێنه‌ جیاجیاكانی كوردستان و شوێنه‌كانی تری جیهان هۆیه‌كی تره‌ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م ناوو نازناوه‌ شیرینه‌،بوونی شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی جه‌نابی شێخ عومه‌ری ضياءالدين و شێخ نجم الدين وشێخ علاءالدین و شێخ عوسمانی سراج الدینی دووهه‌م  له‌م خاكه‌دا به‌ زیندویی و پاش وه‌فاتیشیان هۆكارێكی تره‌ كه‌ ئه‌م به‌رێزانه‌ ئیرشادی خه‌ڵكیان كردوه‌ بۆ ئیمان و ئیسلام وئیحسان وئه‌ده‌ب و سلوك وحه‌یاو حورمه‌ت، خۆیان به‌ خادیمی عوله‌ماو مه‌ساكین داناوه‌و كاریشیان بۆ كردوه‌ خوا لێیان رازی ببێت و مه‌قامیان به‌رزبكاته‌وه‌،هه‌روه‌ها به‌هۆی مه‌دره‌سه‌و خانه‌قاو بوونی ئه‌م پیاوه‌ مه‌ردو به‌رزو به‌رێزانه‌وه‌له‌ كاتی خۆیداله‌ ته‌واوی شوێنه‌كانی كوردستانه‌وه‌ باشترین و زاناترین مامۆستای ئاینی روویان كردوه‌ته‌ ئه‌م گوندی بیاره‌ وكردویانه‌ به‌ بیاره‌ی شه‌ریف ،ته‌نها شتێك كه‌ ناكرێت بیرتانی نه‌هێنمه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌هه‌موو كون وقوژبنه‌كانی دنیاوه‌ فه‌قێ و مه‌لا روویان كردوه‌ته‌ بیاره‌وخوێندویانه‌وده‌رسیان وتووه‌ته‌وه‌،به‌ڵام بیاره‌ییه‌كان و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان زۆر كه‌مته‌رخه‌مانه‌ مامه‌ڵه‌یان كردوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م كانیاوه‌ سازگاره‌ كه‌ مه‌دره‌سه‌ی بیاره‌یه كه‌مترین ژماره‌ی رۆڵه‌كانی بیاره‌ بوون به‌ فه‌قێ وقوتابی علومی شه‌رعی ،خه‌ڵك له‌و دووره‌وه‌ دێن وبه‌به‌رچاوی بیاره‌ییه‌كان و هه‌ورامی یه‌كانه‌وه‌ خوێندن ته‌واو ده‌كات و شانازیش به‌وه‌ وه‌ ده‌كات كه‌ له‌بیاره‌دا خوێندویانه‌،هیوادارم له‌مرۆ به‌دواوه رۆڵه‌ زیره‌ك و زرنگ وژیره‌كانی بیاره‌ و هه‌ورامان بریار بده‌ن پشكی شێریان هه‌بێت له‌ فه‌قێ یه‌تی وخزمه‌تی مه‌دره‌سه‌كه‌ و خانه‌قاكه‌یانداو هیواداریشم مامۆستا و موده‌ریسه‌كانی بیاره‌ش وه‌ك باوكێكی كاراو دڵسۆز خه‌می مناڵه‌كانی بیاره‌ بخۆن و هانیان بده‌ن بۆ ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌،‌‌ له‌خواداواكارم خوا پایه‌ی ئه‌م شوێنه‌ به‌رزتروباشتر بكات وحورمه‌تی زیاترو به‌ره‌كه‌تی زیاتری پێ ببه‌خشێ ومامۆستاو فه‌قێكانی وبانگ بێژو ئیمام و موده‌ریس و خه‌طیبی بپارێزێت ودانیشتوانی بیاره‌ به‌تایبه‌تی و هه‌ورامان به‌ گشتی و هه‌له‌بجه‌ و شاره‌زور و كوردستان به‌گشتی هیدایه‌ت بدات و بیانپارێزێت له‌ ئافات و به‌ڵا ،خوامنیش له‌گه‌ڵ زاناو پیاو باشاندا حه‌شر بكات ،له‌ كۆتاییدا ئه‌مه‌وێت شتێكتان بۆ باس بكه‌م كه‌من صۆفی نیم وبه‌خزمه‌تی هیچ یه‌كێ له‌و شێخانه‌ی هه‌ورامان نه‌گه‌یشتووم جگه‌ له‌ شێخ احمدی هه‌ڵه‌بجه‌ خوالێی خۆش ببێت ،وه‌ هه‌میشه‌ له‌ناورابوونی ئیسلامیدا بووم و وه‌ك ئه‌وترێ له‌وه‌تی فامم كردوه‌ ئیسلامی بووم ،به‌ڵام سوپاس بۆ خوا رۆژێك له‌ ژیانمدا بچوكترین هه‌ڵه‌ وقسه‌م به‌رامبه‌ر به‌ شێخان و ته‌صه‌وف نه‌كردوه‌ ، چه‌ندین جاریش هه‌وڵم داوه‌ به‌ڵاو موصیبه‌تی گه‌وره‌ له‌ كۆڵی بیاره‌و ناوچه‌كه‌و ئسلامی یه‌كان بكه‌مه‌وه‌ ته‌نها له‌به‌رخوا بۆیه‌ زۆر دڵم خۆشه‌ ،شه‌وێك له‌ خه‌ومدا له‌ خانه‌قای بیاره‌ كۆمه‌ڵێك زانای گه‌وره‌و پیاوی صالح دانیشتبوون له‌ خزمه‌تی شێخێكدا پرسیارم كرد كێ یه‌ وتیان شێخ عه‌لادینه‌ منیش له‌ خواری مه‌جلیسه‌كه‌وه‌ دانیشتبووم نامه‌یه‌كیان هێنا بۆ جه‌نابی شێخ ،خوا ئه‌گرم به‌شاهید فه‌رمووی ئه‌ونامه‌ ببه‌ن بامامۆستا مه‌لا طاهر بيخوێنێته‌وه‌،نامه‌كه‌م خوێنده‌وه‌ زۆر دڵخۆش بووم شێخ جوان سه‌یری ئه‌كردم ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ،ئه‌مه‌ خه‌وه‌ به‌ڵام ته‌فائه‌لی خه‌یری لێ ئه‌كه‌م ، وای لێك ئه‌ده‌مه‌وه‌ هه‌رچه‌ند من له‌م نزیكه‌دا نه‌بووم به‌ موریدیان به‌ڵام ئیحترامی ته‌واوم گرتوون له‌به‌ر خوا ئومێده‌كه‌م له‌ رۆژی قیامه‌تیشدا خوا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و صاڵحاندا كۆمان بكاته‌وه‌و حه‌شرمان بكات ،ره‌حمه‌تی خوا له‌و مه‌رده‌ خزمه‌تكارانه‌ی ئیسلام و خوا جه‌زای به‌ خێریان بداته‌وه‌ ،دوێنێ دووشه‌ممه‌  24-8-2015 له‌خزمه‌تی جه‌نابی باوكم و خه‌زوره‌م و له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان میوانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا موسای بیاره‌ یی ومامۆستا مه‌لا نه‌به‌ ز بیاره‌یی بووین زه‌حمه‌تی زۆرمان دان خواپاداشتیان بداته‌وه‌ ،كه‌ بانگی فه‌رموو نوێژی نیوه‌رۆمان له‌ خانه‌ قا كرد و زیاره‌تی گۆری شێخانی نه‌قشبه‌ندیمان كرد و كه‌مێك له‌ خزمه‌تی مه‌حاسنی شه‌ریفدا وه‌ستاین و دۆعای خه‌یرمان بۆ كردن وئه‌م بابه‌ته‌م به‌ بیردا هات بۆچی(بیاره‌ شه‌ریفه)‌؟ حه‌زم كرد بۆ ئێوه‌شی باس بكه‌م خوا له‌ ریاو عوجب وبمان پارێزێ .                             
مامۆستا مه‌لا طاهربامۆكی
 
مزگه‌وتی پێشه‌واعومه‌ری كوری خطاب له‌ هه‌ڵه‌بجه‌
 
25/ذوالقعدة/1436 –
10-8-2015

كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 33275     میوان 36