سه‌ری ساڵی 2018 ڕۆشت به‌ ئاوا یاخوا ساڵێكی ئاودار بێت


 بینراوه‌  : 10

سه‌ری ساڵی 2018 ڕۆشت به‌ ئاوا یاخوا ساڵێكی ئاودار بێت

دوێنێ كه‌ 1-1-2018 بوو له‌ زۆر شوێن باران باری هه‌رچه‌نده‌ كه‌میش بوو به‌ڵام سوپاس بۆ خوا شه‌وه‌كه‌ی باش باری، بۆیه‌ له‌ خوا داواكارم ساڵێكی پڕ به‌ره‌كه‌ت و خۆشی بێت، داوایش ده‌كه‌م له‌ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست كه‌ دڵ و ده‌روون و ده‌ست و چاومان وا لێ بكات ته‌نها به‌ ته‌مای خۆی بین و له‌ بری ئه‌وه‌ سه‌یری كاسه‌ و قاصه‌ی پڕی خاڵی حكومه‌ت بكه‌ین سه‌ربۆ ئاسمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ وده‌ست به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و له‌ پاش به‌ندایه‌تی و پاڕانه‌وه‌كه‌ش قوڵنگ و بێڵ و گاسنمان بوكتینه‌ ناو جه‌رگی زه‌وی و به‌ هێزی بارانی ئاسمان زه‌وی ڕه‌ق و ته‌قمان بۆ بخوسێته‌وه‌ و نه‌رم ببێته‌وه‌ و خێر و بێره‌كه‌ی ده‌ربهێنین و بدۆزینه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ وه‌ك پاڵه‌وان و به‌چكه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی ماندومان له‌ سه‌ر سكی تێرمان دا بنێین و به‌ ڕاستی و له‌ كانگای دڵمانه‌وه‌ بڵێین خوایه‌ سوپاش بۆ تۆ و لێت به‌ زیاد بێت، ئیتر حكومه‌ت و دار و ده‌سته‌ و حیزبۆكه‌كان به‌ سه‌پان و ڕه‌نجۆر نه‌زانین و هێنده‌ باسیان نه‌كه‌ین نه‌ به‌ ماستا و چه‌پڵه‌ لێدان و بژی بژی و نه‌به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و تاپاڵ و جنێو پێدان و بڕوخێ برَوخێ، ئه‌و سا گه‌ل ژیانی پڕبوو له‌ مه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌ت و وچانی كه‌م بوو به‌ڵام دڵی پڕبوو له‌ خۆشی و له‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی، ئه‌وسا گه‌ل گیرفانی خاڵی بوو به‌ڵام دڵی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، ئه‌وسا خه‌ڵك كه‌وش و شه‌رواڵی دڕاو بوو به‌ڵام شه‌ره‌ف و غیره‌ت و ویژدانی تۆكمه‌ و بته‌و بوو، ئه‌وسا خه‌ڵك له‌ یه‌ك ژووردا خێزانه‌ ده‌كه‌سی یه‌كه‌ی و یك دوو میوانه‌كه‌شی به‌ریزدا ده‌خه‌واند و ترسی نه‌بوو، ئێستا یانزه‌ چین بلۆكی داوه‌ له‌ حه‌وشه‌كه‌ی و كامێره‌ی شاراوه‌شی داناوه‌ و چۆله‌كه‌ش به‌ میوانی له‌ ماڵیا نامێنێته‌وه‌ به‌ڵام ئۆقره‌ی لێ برَاوه‌ و ئه‌ترسێ ئه‌ترسێ له‌ گیانی له‌ماڵی له‌ ناموسی له‌ دینی ، ئه‌زانن ده‌رمان و ده‌رزی یه‌كه‌ی له‌ كوێیه‌ له‌ پشت به‌خوا به‌ستن و قه‌ناعه‌ت و خۆ ئازاد كردندایه‌ له‌ گشت جۆره‌ كۆیلایه‌تی یه‌ك كۆیله‌یی مووچه‌ كۆیله‌یی حیزبایه‌تی كۆیله‌یی نه‌فس و نه‌وسنی ،به‌ هیوای وه‌ها ساڵ و وه‌ها ڕۆژێك ده‌ست له‌ ده‌ست و قووه‌ت له‌ خوا .
طاهر بامۆكی 2-1-2018 هه‌ڵه‌بجه‌َ


كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 9376     میوان 31