دەگێڕنەوە لە سەردەمی پێغەمبەر موسادا

2018-05-21
 بینراوه‌  : 159

ژن و پیاوێك هەبوون یەکجار هەژار و داماو بوون
ڕۆژێکیان ژنەکە بە پیاوەکەی وت ؛ پیاوەکە مەگەر موسا پێغەمبەری خوا نیە و قسە لەگەڵ خودا ناکات ؟
پیاوەکە وتی ؛ بەڵێ بە دڵنیاییەوە
ژنەکە وتی دەی بۆ ناچی باسی حاڵی خۆمانی لا بکەیت و ئەویش لای خوا تکامان بۆ بکات !
پیاوەکە بیرۆکەکەی پێ باش بوو و هەر بەیانی بوویەوە چووە لای پێغەمبەر موسا و باسەکەی بۆ کردەوە
پێغەمبەر موسا علیه السلام کاتێك چووە کێوی طوور وتی ؛ ئەی خوای گەورە هیچ مسقالە زەڕەیەك لە تۆشاراوە نیە لە ئاسمان و زەویدا خۆت بە حاڵی ئەو ژن و پیاوە دەزانیت ،
دەوڵەمەندییان بکە و دڵیان خۆش بکە .
خوای گەورە فەرمووی ئەی موسا هەتا ساڵێك دەوڵەمەندییان ئەکەم دوای ئەوە دەگەڕێنەوە سەر حاڵی خۆیان ..
موسا ئەوەی بە ژن و پیاوەکە وت و ئەوان یەکجار دڵخۆش بوون و سوپاسی خوایان کرد
ئیتر ڕزق لە هەموو لایەکەوە بەسەریان ئەباری و دەوڵەمەند بوون
ژنەکە ڕۆژێك وتی ؛ پیاوەکە خوای گەورە ساڵێك ئێمە دەوڵەمەند ئەکات بۆ نایەیت وەك سوپاسگوزاریەك بۆ خودا میوانخانەیەك بکەینەوە و یارمەتی هەژاران و ڕێبواران بدەین !
پیاوەکە بیرۆکەکەی پەسەند کرد و لەسەر ڕێگایەك کە حەوت ڕێگای لێ ئەبوویەوە میوانخانەیەكیان دروست کرد حەوت درگای هەبوو هەر درگایەك لەسەر ڕێگایەك بوو
بەردەوام ڕێبواران و لێقەوماوان ڕوویان تێ ئەکرد و ئالەمە بەردەوام بوون هەتا ئەوەی ئەوان ئاگایان لە ساڵ نەمابوو
ساڵ تەواو بوو و کەوتنە ساڵی نوێوە ئەوان هەر بەردەوام ڕزق و ڕۆزیان بەسەردا زیادی ئەکرد !
موسا وتی ؛ ئەی خوای گەورە تۆ فەرمووت ساڵێك ئەوە ساڵ تەواو بوو و ئەوان هەر لە ناز و نیعمەتدان کە پێت بەخشیوون !
خوای گەورە فەرمووی ئەی موسا ؛ من درگایەكی ڕزقم بەسەر ئەواندا کردوە
ئەوان حەوت درگایان بەسەر هەژاران و ڕێبواران دا کردۆتەوە و کەم و کوڕی بەندەکانم پڕ دەکەنەوە چۆن ماڵیان لێ وەردەگرمەوە ، کە هەر شتێك دەبەخشن لە پێناو من نیەتی لێ دەهێنن !
ئەی موسا دەکرێ بەندەکەم لەمن بەخشندەتر بێت !!؟؟
.........................
* لئن شکرتم لأزیدنکم *
گەر سوپاس گوزار بن ئەوا خوای گەورە زیاتر و زیاترتان بەسەردا دەبارێنێت........
وەرگیراوە


كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 152925     میوان 83