رۆژی جومعه‌ چی بكه‌ین ؟ - ئه‌رشیف

2018-01-09
 بینراوه‌  : 209

نه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌
 
دره‌نگ برۆیت بۆ نوێژی جومعه‌ فریشته‌ كان ده‌فته‌ری ناو نوسینه‌كانیان دابخه‌ن ودابنیشن بۆ گوێگرتن له‌ مامۆستا به‌ڵام تۆ هێشتا نه‌گه‌یشتبی ،نوێژی جه‌ماعه‌تی فه‌رزه‌كان شه‌حنی رۆژانه‌ی ئیمانه‌،نوێژو وتاری جومعه‌ دینه‌ مۆی شه‌حنكردنه‌وه‌ی هه‌فتانه‌یه‌ بۆ ئیمانه‌كه‌ت ،ره‌مه‌زان شه‌حنی یه‌ك مانگه‌یه‌ ،حه‌ج شه‌حنی ساڵانه‌ و ته‌مه‌نه‌ ، چۆن ئه‌گه‌رێیت به‌ دوای خواردنی باش و خۆش و میوه‌ی جوانی به‌ تامدا بۆ سكت بۆ مه‌شكه‌ ره‌ش كه‌ هه‌رگیز تێر ناخوات ئاواش بگه‌رێ بۆ خواردنی رۆحه‌كه‌ت له‌ زیكرو نوێژ و وتارو مه‌جلیسی خه‌یر،ئه‌مرۆ جومعه‌یه‌ صه‌ڵاواتی زۆر بده‌ن له‌ دیداری رسول الله‌ صلی علیه‌ وسلم ،استغفرالله‌ زۆر بكه‌ن ،یه‌ك سه‌ردانی خزمێكت بكه‌ ، یه‌ك خه‌یر بكه‌ باكه‌میش بێت ،سه‌ر له‌ نه‌خۆشێك بده‌ ،له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت یه‌ك جار پێ بكه‌نه‌ و دڵیان خۆش بكه‌،بیرێك بكه‌ره‌وه‌ بزانه‌ دوێنێ چیت كرد ئه‌مرۆ لێی په‌شیمانی مه‌ردی خوابه‌ دووباره‌ی مه‌كه‌ره‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر دایك و باوكت ماوه‌ ده‌ستیان ماچ بكه‌ و داوای دۆعای خه‌یریان لێ بكه‌ ،له‌ ئه‌نجام دانی ئه‌مانه‌ هه‌ر زه‌ره‌رێكت كرد گله‌یی بكه‌ و وه‌ره‌ با بۆت ببژێرم قازانجه‌كه‌شی هه‌مووی بۆخۆت، دۆعایه‌ك بۆ ئه‌م برایه‌شتان بكه‌ن مامۆستا مه‌لا طاهربامۆكی خوا بیپارێزێ و موه‌فه‌قی بكات و عاقیبه‌ت خه‌یری بكات له‌ م میحراب و مزگه‌وت ودینداری وخزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌یدا ره‌حمه‌ت له‌ دایك و باوكتان له‌بیرتان نه‌چم .

كۆد بۆ دروستكردنی وێبسایت و داتابەیس و دابین كردنی هۆست و دۆمەین
KOD for Developing Databases, Websites and Offering Domains and Hostings
https://www.facebook.com/kod4it
http://www.kod4it.com
سه‌ره‌كی  |  وانه‌ی خوشكان‌  |  وانه‌ی شه‌وان  |  هه‌مه‌ڕه‌نگ  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
Created by kod4it    -   All Right Reserved   © 2010 - 2018
ژماره‌ی سه‌ردان 203701     میوان 75